سایتی سیروان نێت سایتێكی گشتییه

سایتی سیروان نێت ئاماده یه بۆ بڵاو كردنه وه ی هه مو ریكلامێك به نرخێكی گونجاو








سیروان نێت

       

                     

ماڵپه‌ری سیروان / کاوه‌ی ئاسنگه‌ر نه ورۆزماڵپه‌ری سیروان / کاوه‌ی ئاسنگه‌ر 

نه‌ورۆز

ئه‌م ڕۆژی ساڵی تازه‌یه‌ نه‌ورۆزه‌ هاته‌وه‌

جه‌ژنێكی كۆنی كورده‌ به‌خۆشی و به‌هاته‌وه‌

چه‌ند ساڵ گوڵی هیوای ئێمه‌ پێ په‌ست بوو تاكو پار

هه‌ر خوێنی لاوه‌كان بوو گوڵی ئاڵی نه‌وبه‌هار

ئه‌و ڕه‌نگه‌ سووره‌ بوو كه‌ له‌ ئاسۆی بڵندی كورد

مژده‌ی به‌یانی بۆ گه‌لی دوور و نزیك ئه‌برد

نه‌ورۆز بوو ئاگرێكی وه‌های خسته‌ جه‌رگه‌وه‌

لاوان به‌ عه‌شق ئه‌چوون به‌ به‌ره‌وپیری مه‌رگه‌وه‌

ئه‌وا ڕۆژ هه‌ڵات، له‌ به‌نده‌نی به‌رزی وڵاته‌وه‌

خوێنی شه‌هیده‌ ڕه‌نگی شه‌فه‌ق شه‌وق ئه‌داته‌وه‌

تا ئێسته‌ ڕووی نه‌داوه‌ له‌ ته‌ئریخی میلله‌تا

قه‌ڵغانی گولـله‌ سنگی كچان بێ له‌ هه‌ڵمه‌تا

پێی ناوێ بۆ شه‌هیدی وه‌ته‌ن شیوه‌ن و گرین

نامرن ئه‌وانه‌ وا له‌ دڵی میلله‌تا ئه‌ژین

پیره‌مێر

 

 
 sirwan-swiss@hotmail.com

Copyright © 2002-2008 www.serwan.net, All rights reserved

ماڵپه ری سیروان / نامه یه ک بنێره